کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە غەززە: ٣١ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لانیکەم ٣١ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە کاتەکانی شەو سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی رەمال لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک بۆ سەر خێمەکان ٢ فەلەستینی شەهید بوون.
هێرش بۆ سەر مەدەنییەکانی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیین بەردەوامە. لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکانی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری ژمارەی شەهیدەکان هەزار کەسی تێپەڕاندووە. ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری کە لایەن ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دەمەزراون و لە ئاستی نێودەوڵەتی ناناسرێت گۆڕاون بە تەڵەکانی مەرگ بۆ فەلەستینییەکان.
ئەمڕۆ بەیانی هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەمپی بورەیج لە ناوەڕاستی غەززە و شاری خان یونس لە باشووری کەناری غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر لە بەربەیانیوە دەستی بە هێرش سەر گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کردووە و هێرشە ئاسمانییەکان هێشتا بەردەوامن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٠٢ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هێشتا هەزاران کەس بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.